کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی

درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ نه‌خشاندنی دیواری چه‌ند شار به‌ وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئورووپایی، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران بوون.

گه‌نجانی شۆڕشگێڕ به‌ لێدانی گرافیتی له‌سه‌ر دیواره‌كانی یه‌كێتی ئورووپا ده‌یانه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر دۆخی خراپی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و ڕای گشتی و سیاسه‌تمه‌داره‌كان بۆ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕابكێشن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌قته‌ی ڕابردوودا، له‌ چه‌ندین شاری ئورووپا چالاكی بۆ ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڕێوه‌ چووه‌.