له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ئه‌نقه‌ست ئاگر له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “نه‌شكاش” و “ده‌رێ” به‌ردراوه و تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ هێكتاری دارستانه‌كانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه بوون به خه‌ڵۆز.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان، ئاگره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “نه‌شكاش” و “ده‌رێ” به‌ردراوه و تیمه‌كانیان چه‌ند ڕۆژه بێوه‌چان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه و كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌هانایانه‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی مه‌ریوان ده‌كه‌ن كه بچن به هانایانه‌وه.