کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی خوێندكاری له‌ ئێران

درێژه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی خوێندكاری له‌ ئێران 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی خوێندكاری له‌ زانكۆی تاران به‌ ناوی “یه‌كتا میرزایی” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ترم له‌ خوێندن دروو خراوه‌ته‌وه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ چالاكێكی خوێندكاری دیكه‌ به‌ ناوی زیا نه‌به‌وی دا ساز كردووه‌.

به‌ وته‌ی شۆرای خوێندكارانی ئێران، كۆمیته‌ی ئیزیباتی تاران، یه‌كتا میرزایی به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری و بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام بۆ ماوه‌ی دوو ترم له‌ خوێندن دوور خستووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌میر ڕه‌ئیسیان، پارێزه‌ری زیا نه‌به‌وی، چالاكی خوێندكاری به‌ندكراو له ‌زیندانی ئێڤین، له‌ په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن لقی هه‌زار و ٢٧ی دادگای ئینقلابی تاران دادگایی ده‌كرێت. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنی هه‌واڵی ‌بوونی كێچ له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ زیا نه‌به‌وی ساز كردووه‌.