به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، موعه‌لیمێك به ناوی فه‌ریبا ئه‌نامی له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه و موعه‌لیمێكی دیكه به ناوی نادر پورخانی جه‌ریمه‌ی ماڵی كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌ریبا ئه‌نامی كه پێشتر به‌ڵینی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری درابوو، بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای گیلان له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی پارێزگای گیلان به ناوی نادر پورخانی، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به په‌رداختی شه‌ش ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.