ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، دادگای باڵای ئه‌فغانستان حوكمی شه‌لاقی چوار پیاو و ژنێكی له پێش چاوی خه‌ڵك له شاری كابول به‌ڕێوه برد و له كرده‌وه‌یه‌كی دیكه دا ٤٦٩ موعه‌لیمی ژنی باخچه‌ی ساوایانی له‌سه‌ر كار ده‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای حكوومه‌تی تالیبان، ئه‌و چوار شارۆمه‌نده‌ی به تۆمه‌تی “فسق و فجور له ڕێگه‌ی قسه‌كردن پێكه‌وه” به شه‌لاق و زیندان مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه پێشتریش به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان به ڕێگری كردن له په‌یوه‌ندی نێوان پیاوان و ژنان، درگای زانكۆ و مه‌دره‌سه‌یان به‌سه‌ر كچان داخست و چوونی ژنان و كچانیان بۆ نێو پاركه‌كان قه‌ده‌غه كرد.له كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆڤانه‌ی دیكه دا، حكوومه‌تی تالیبان، كار كردنی ژنانی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ قه‌ده‌غه و ٤٦٩ موعلیمی باخچه‌ی ساوایانی بێكار كرد.