ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا له شاری عه‌فرین شارومه‌ندێكی كوردیان كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، هاوكات له دێرسیمی باكووری كوردستان، چوار چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه‌ی شه‌هبای عه‌فرین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵی گوندنشینان و داراییه‌كانیان تاڵان كردووه. هه‌روه‌ها، گه‌نجكی دانیشتووی عه‌فرین له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ گوندی شێرا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و پاش كوژران، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له باكووری كوردستان، چوار چالاكی سیاسی خه‌ڵكی دێرسیم كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به داگیركردنی شاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان به‌شداریان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.