له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ترم له خوێندن بێبه‌ش و بۆ شاره‌كانی ئه‌هواز، سیمنان، كاشان، ورمێ و ئه‌رده‌بیل دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی ته‌ورێز ئه‌و ٨ خوێندكاره‌ی به بیانووی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان، له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش و بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دوور خستۆته‌وه. ناسنامه‌ی ئه‌و خوێندكارانه بریتیه له: “محه‌ممه‌دئه‌مین سوڵتان زاده” خوێندكاری پزیشكی، “ئه‌میرمێهدی موسه‌ویان” خوێندكاری پزیشكی، “سۆهه‌یلا سپیده‌ده‌م” خوێندكاری به‌شی ده‌رمانسازی، “عه‌لی په‌روین” خوێندكاری ده‌رمانسازی”، “ئیلاهه ئه‌شره‌ف پوور” خوێندكاری په‌ره‌ستاری و “ڕه‌زا ئه‌نساریان” خوێندكاری بواری پزیشكی.