کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان له‌ ئێران

درێژه‌ی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان له‌ ئێران 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی گورگان به‌ ناوه‌كانی شاهین مۆوه‌دت و سوودابه‌ مێهدی نژاد، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هاوكات جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ١٥ شارومه‌ندی به‌هایی دیكه‌ له‌ شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ چووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شاهین مۆوه‌ده‌ت و سوودابه‌ مێهدی نژاد له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له‌ شاری گورگان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان دا گیراوه‌. هاوكات دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ١٥ شارومه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ ناوه‌كانی مۆژگان پورشه‌فیع ئه‌ردستانی، نه‌سرین خادمی قه‌هقه‌ره‌خی، ئازیتا ڕزوانی، شۆعله ئاشووری، مۆژده‌ به‌هامین، بۆشرا مۆته‌هه‌ر، سارا شه‌كیب، سه‌میرا شه‌كیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نووشین هێممه‌ت، شوورئه‌نگیز به‌هامین، ساناز ڕاسته‌، مه‌ریه‌م خۆرسه‌ندی، فه‌رخۆنده‌ ڕزوان په‌ی و فیرووزه‌ ڕاستی نژاد له‌ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفهان به‌ڕێوه‌ چووه‌.