پۆلیسی تورکیه لە شاری “ئامەد” ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، هەڵیانکوتاوه‌ته سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوی “نورجان یاڵچین” و ناوبراویان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی تورکیه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و ڕۆژنامەنووسه لە ناوچەی “پەیاسی” شاری ئامەد و بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک، ده‌ستبه‌سه‌ریان کردووه. دواجار ناوبراو بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منی پۆلیسی شارەکە گواستراوه‌ته‌وه و له هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری بێبه‌ش كراوه.