ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی عه‌سه‌لوویه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و ١٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ناسنامه‌ی به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “حسێن سه‌له‌حشوور“، “ڕه‌زا كووراوه‌ند“، “ئه‌مین عه‌لیزاده” و چه‌ند كه‌سی دیكه كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه. به پێی ڕاپۆرتی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكاران، ڕێژه‌ی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو گه‌یشتووه‌ته ٣٠ كه‌س. كرێكارانی پڕۆژه‌یی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هاوكاره‌كانیان ئازاد نه‌كرێن، مانگرتنێكی به‌رینتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.