به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كچانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”، “نۆره‌ی له‌سێداره‌دانی قازیه‌كانی مه‌رگیش دێت”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه” و “وای به‌و ڕۆژه‌ی چه‌كدار بین”یان له‌سه‌ر دیواری شاره‌كان نووسیوه. كچان و ژنانی شۆڕشگێڕ داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد له‌ئاست ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و جه‌نایه‌ته بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.