شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، ئازادیخوازان له شا‌ره جۆراجۆره‌كانی ئێران، دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچان به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له زۆربه‌ی شاره‌كاندا هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، به‌نێریان به یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا هه‌ڵواسیوه و دیواری شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، ئێران گۆڕستانی فاشیسته‌كان” و “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه” نه‌خشاندووه.