ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له وڵاتی ئاڵمان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، درێژه‌یان به خۆپێشاندان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مارسه‌وه ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره تا ڕۆژی ٨ی مارس كه ده‌گه‌نه بڕۆكسلی پایته‌خه‌تی بلژیك به‌رده‌وام بێت. مه‌به‌ست له‌و ڕێپێوانه كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به باروودۆخی خراپی ژنانی ئه‌فغانستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی تالیبانه. شایانی باسه كه ژنانی ئه‌فغانستانی له‌و خۆپێشاندانه دا پشتیوانی خۆیان له ژنان و كچانی ئێران ده‌ربڕیوه و ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه شه‌رمه‌زار كردووه.