ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە خۆپیشاندانی موعه‌لیمانی پارێزگای دیالەدا گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبوو، لە ئەنجامدا چەند كەسێك برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، چەند ڕۆژێكە لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندانی موعه‌لیمان دەستیپێكردووە و داوای دامەزراندن دەكەن، موعه‌لمیانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئەگەر حكومەت داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكات، ئەوا هەنگاوی دیكە دەگرنەبەر و شەقامە سەرەكییەكان دادەخەن. به‌وته‌ی پارێزگاری دیاله، له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێ، چه‌ند كه‌س به سوكی برینداربوون كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و پاشان مه‌ره‌خس كراون.