ڕۆژی هه‌ینی 18ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كرێكار و خوێندكاری ئه‌ندۆنێزی له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه ئیتحادییه‌كانی كرێكاری، كه‌شاوه‌رزان، ماسیگیره‌كان، موعه‌لیمان و كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی سووته‌مه‌نی و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خوازیاری پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له بڕیاره‌كه‌ی بۆ گرانكردنی ٥٠٪ی نرخی سووته‌منین. به‌وته‌ی سه‌رۆكی كونفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری ئه‌ندۆنێزی، كرێكارانی ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاین.