ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتی ئاڵمان به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی ئێرانیان له چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی له شاره‌كانی موونیخ و شتووتگارد دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووان هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان مایه‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵگای جیهانی زانی و داویان له ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی كرد سه‌قاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دابخه‌ن و سپای پاسداران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه.