کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له‌ چه‌ند شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

له‌ شاری خۆڕم ئاوا لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنینیكابنكه‌ی به‌سیجیان ئاگرتێبه‌ردا و له‌ شاری بووشێهر لاوانی ئازای ئه‌و شاره‌ شه‌قامه‌كانیان داخست و ماڵی ئیمام جومعه‌یان ئاگردا، له‌ گوڵشاری كه‌ره‌ج كچان و كوڕانی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رزكرده‌وه‌ و داوایان كرد له‌و كه‌سانه‌ی بینه‌ری ڕووداوه‌كانن كه په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان بن و ڕایانگه‌یاند،‌ شه‌رم له‌ ده‌یه‌ی هه‌شتاییه‌كان بكه‌ن كه‌ ئێستا له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ نێو زیندانه‌كان فیشه‌ك ده‌خۆن و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-