ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری زاهیدان به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كاندا و جێگیركردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران له نێو هێزه‌كانی پاراستنی مزگه‌وتی مه‌كی و بانگه‌شه‌یان بۆ خۆبواردن له وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه حكوومه‌ت، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به پێی زانیارییه‌كان چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له: “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان.