ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاره‌كانی “دیرك” و “كركی له‌كی” خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان دژ به‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و قۆربانی بوونی ده‌یان هاووڵاتی نیشاندا و خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئه‌ردۆغان له سووریه بوون.