ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قۆتابییان و خوێندكارانی زانكۆه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان و دژبه كۆماری ئیسلامی هاتۆنه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شارەکانی “سەقز” “سنە” “تاران” “ئێسفەهان” “ئەراک” “قوم” “ئەردەبیل” و زۆرشاری دیكه لە حەوشەی قۆتابخانه‌كان و زانكۆه‌كان و تەنانەت شەقامەکانی شارەکانیان بە وتنەوەی دروشمی سیاسی و فڕێدانی له‌چكه‌كانیان خۆپیشاندانیان دژی ڕژێم به‌ڕێوه‌برد.