کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی قۆتابییان و خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران

درێژه‌ی خۆپیشاندانی قۆتابییان و خوێندكارانی زانكۆه‌كانی ئێران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قۆتابییان و خوێندكارانی زانكۆه‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌ریه‌كان و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی هاتۆنه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شارەکانی “سەقز” “سنە” “تاران” “ئێسفەهان” “ئەراک” “قوم” “ئەردەبیل” “قه‌زوێن” “كه‌ره‌ج” “ئه‌هواز” “هه‌مه‌دان” “كرماشان” و زۆر شاری دیكه‌ لە حەوشەی قۆتابخانه‌كان و زانكۆه‌كان و تەنانەت شەقامەکانی شارەکان بە وتنەوەی دروشمی سیاسی و فڕێدانی له‌چكه‌كانیان خۆپیشاندانیان دژی ڕژێم به‌ڕێوه‌برد،شایانی باسه‌ له‌ ناوچه‌ی “مێرئاوا” سه‌ربه‌ شاری بۆكان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووته‌ سه‌ر قۆتابیانی پۆله‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكهه‌ڵچوون.