ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بووه و خوێندكارانی زانكۆه‌كان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە خوێندکارانی زانکۆی سوڕە، خوێندکارانی پزشكی زانکۆی مەشهەد،خوێندکارانی زانکۆی بەهشتی،خوێندکارانی زانکۆی کچانه‌ی ١٧ی “شه‌هریوه‌ر”ی شاری كه‌ره‌ج، خوێندکارانی زانکۆی سنە، خوێندكارانی زانکۆی خوارزمی و كۆمه‌ڵێك تر له زانكۆه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.