ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كان خۆپیشانده‌ران له دژی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه له شاره‌كانی “تاران” “سنه” “سه‌رده‌شت” “مه‌هاباد” “وه‌رمێ” و “به‌نده‌ر عه‌باس” خۆپیشانده‌ران هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و ئاگردانی لاستیك و گرتنی ڕێگای هاتوچووی هێزه ئه‌منییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.