ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، “ئارام قادری” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان- مه‌ریوان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان وه‌لانرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئیستا نزیك به ٥٠ موعه‌لیم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بیانووی به‌شداری كردنیان له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه له لیستی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان وه‌لانراون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پێشتر كه‌یفه‌رخواستی “ئارام قادری” ڕێكخرا و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگوسته‌ری مه‌ریوان كرا. ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ بانگهێشتی دادسه‌رای مه‌ریوان كرابوو.