کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ 2

ڕۆژی شه‌ممه‌‌‌‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سپای دەوڵەتى توركیه‌ بەردەوام بووه‌ لە هێرش بۆسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەمڕۆش چەندین ناوچەكانی تۆپباران كردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی هێرشەكانی سپای دەوڵەتى توركیه‌ بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دوێنێ ژمارەیەكی بەرچاو لە گۆند و ناوچەكانی سەر بە شاری “كۆبانی”، “عەفرین”، “قامشلوو” و “حەسەكە” تۆپباران كران و هه‌روها بە چەكی قورس، چوار گۆندى لە ڕۆژئاوای شاری “كۆبانی” بەناوەكانی “زیارەت”، “بەیادی”، “چارقلی” و “زۆرمخار”ی تۆپباران كردووە و لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی گۆندی “چارقلی” سەربازێكی حكومەتی ده‌مێشق بریندار بووە.