کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ كوردستان

درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ كوردستان 5

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ بیجاڕ و پاوه‌، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و بە شایی و خۆشی بەرەوپیری ساڵی نوێی هەتاوی چوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنان و پیاوانی ئازادی خواز له‌ گوندی “به‌ڕووشاوو”ی بیجاڕ و “نیسانه‌”ی پاوه‌، به‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی به‌یاخی سووریان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ و به‌ده‌وری ئاگری سه‌ركوتن دا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان وتووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری و زه‌وت كردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ كوردستان، گوشارێكی زۆری بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی هێناوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم، خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ هۆی هاتنی نەورۆز وو بەهار به‌رده‌وامن له‌ شایی هه‌ڵپه‌ركێ.