ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر كه‌سێك كه به ئه‌نقه‌ست ئاگر له قامیشه‌ڵانه‌كانی زرێبار به‌ر ده‌دات بڵاوكرده‌وه و خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و محاكمه‌ی ئه‌و تاوانباره بوو.
به‌پێی ئه‌و گرت ویدیۆی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سێك ده‌بێنرێت كه له چه‌ند ناوچه‌ی قامیشه‌ڵانه‌كانی زرێبار ئاگر به‌ر ده‌دات و پاشان شوێنه‌كه به‌جێ دێڵێت. چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان داوا له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن ئاگاداری ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه بن و ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی له‌ناوبردنی سرووشت ده‌ده‌ن، شناسایی و به خه‌ڵكیان بناسێنن.