کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤ و كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بۆ ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌، شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ زۆرترین ده‌نگ بڕیارنامه‌ی درێژه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ركی “جاوید ڕه‌حمان”، ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ كار و باری ئێران و كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان په‌سه‌ند كردووه‌.

ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ به‌ ٢٤ ده‌نگی ئه‌رێ، ٨ ده‌نگی نا و ١٥ ده‌نگی بێ لایه‌ن له‌لایه‌ن وڵاتانی برزیل، ئه‌فریقای باشوور، قه‌ته‌ر و كۆوه‌یت له‌ شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كراوه. ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی شۆڕشی ژینا له ‌ئێران، له‌ ڕاپۆرتێكی تیر و ته‌سه‌ل دا كۆماری ئیسلامی وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” زانی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنانی وه‌كوو جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی ناو برد.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-