کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانی

2 4

2 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاری ڕاگرتنی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی “ئامانج نیک ‌پەی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

به‌ پێی ئه‌م  ڕاپۆرته‌، لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ درێژەی لێپرسینەوە لە ناوبراو، بڕیاری دەستبەسەرییەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوه‌. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا هەتا ئێستا لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، “ئامانج نیك په‌ی” لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.