کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی مه‌عافییه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی غیره‌ نیزامی ئێران

“جان بۆلتۆن” ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند كه‌ گه‌مارۆ ڕاگیراوه‌كانی سه‌ر چالاكییه غه‌یره‌ نیزامییه‌كانی ئه‌تۆمی ئێرانی بۆ ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژی دیكه‌ درێژ كردووه‌ته‌وه‌.

واشنیگتۆن پۆست له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا مه‌عافییه‌ته‌كانی سه‌ر پێنج چالاكی هه‌سته‌یی ئێران كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێشبینی كرابوون درێژ كردووه‌ته‌وه‌. ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆشكی سپی، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌م درێژ كردنه‌وه‌یه‌ كاتییه‌ و بینینی هه‌ر جۆره‌  سه‌رپێچییه‌ك له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌ه‌وه‌ ده‌توانێت ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌عافییه‌تانه‌. هاوكات وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه‌ ناوی “محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف”ی خستووه‌ته‌ لیستی ڕه‌شی پشتیوانانی له‌ تیرۆریسم و ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ناوبراودا گرتووه‌ و هه‌رجۆره‌ مه‌ئامه‌له‌ كردنێك له‌گه‌ڵ ناوبراوی قه‌ده‌غه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah