کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی خورنجی سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ ناوه‌كانی سه‌لام سوڵتانی و ئه‌میر فه‌قیه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌لام سوڵتانی و ئه‌میر فه‌قیه له‌ به‌رواره‌كانی ١٧ی گوڵان و ٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شاری ورمی گوزرانه‌وه‌. ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون و له‌م دوایانه‌دا‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌.