کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “موستەفا حەمدی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی موستەفا حەمدی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

“موستەفا حەمدی”، چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، دوای ٢۵ڕۆژ به‌ندكران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە، ماوەی دەستبەسەربوونی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حەمدی، سەرەڕای ئه‌وه‌ی بارمته‌ی پێویستیان بۆ ئازادی كاتی موسته‌فا دابینكردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ “موستەفا حەمدی”، بەڕێوەبەری ماڵپه‌ڕی “پۆرسمان” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر کراوە.