ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٢، دادگای پیرانشار بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی هاووڵاتیه‌كی به‌ساڵاچووی به ناوی “محه‌ممه‌دئه‌مین محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دئه‌مین محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.