رۆژی شەممە یەکی جۆزەردەان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “حەوت تەپە” لە پێناو گەڕاندنەوەی هەموو هاوکارانی دەرکراویان بۆ سەر کارەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیداری کاری “شوش” خوازیاری گەڕاندنەوەی محمەد خەنیفەر، ئیسماعیل بەخشی، سالار بیژەنی، ئیمان خزری و هەموو هاوکارانی درکراوایان بۆ سەر کارەکانیان بوون. لە کۆبوونەوە کە دا “یوسف بەهمەنی” بە نوێنەرایەتی لە کرێکارانی “حەوت تەپە” رایگەیاند: “تا هاتنەوە سەر کاری هەموو هاوکارەکانیان، دەست لە ناڕەزایەتی هەڵناگرن”.