ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێرسۆنێلی قه‌راردادی سیتادی له سه‌نعه‌تی نه‌وه‌ت و گازی باشووری ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی سیتادی ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران، شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه و ناوچه‌ی یه‌كی عه‌مه‌لیاتی گواستنه‌وه‌ی گازی میانكووه، له‌به‌رده‌م ساختمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌واوی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ساڵی ١٤٠٠، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، پێدانی ئه‌و بڕه باجه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.