به‌پێی زانیارییه‌كان، به فه‌رمانی “عه‌له‌مۆلهۆدا” بڕیاره گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شاری مه‌شهه‌د و به‌زه‌رفیه‌تی ١٠ هه‌زار كه‌س ساز بكرێت.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، سازكردنی گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له حاڵێكدایه كه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رده‌وام ڕیكۆردی نوێ له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی دا تۆمار ده‌كه‌ن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئێرانی كردۆته زیندانێكی گه‌وره و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی تاڵان ده‌كه‌ن.