به‌رپرسی ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی شاری مه‌ریوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شاره‌دای مه‌ریوان به هۆكاری پیس بوونی ژینگه و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌و شاره‌دا مه‌حكووم ده‌كات و شاره‌داری ئه‌و شاره به پێدانی ٢ میلیارد تمه‌ن سزا ئه‌درێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری مه‌ریوان به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌چاو نه‌كردنی پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و ژێنگه‌ی ئه‌و شاره، شێوازی كردنه ژێر خۆڵ و له ناوبردنی زبڵ و خاشاك له لایه‌ن دادگای شاری مه‌ریوان به بڕی ٢ میلیارد تمه‌ن سزا درا. چاڵكردنی نائیستانداردی زبڵ، درووستكردنی بۆنی ناخۆش، تێكه‌ڵ بوونی زبڵ له گه‌ڵ ئاوی ژێر زه‌وی، پیسبوونی ڕۆباری گاران و درووست نه‌كردنی كارخانه‌ی له ناوبردنی زبڵ له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی زبڵ و خاشاكی شاری مه‌ریوانه كه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له سه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و ژینگه‌ی ئه‌و شاره درووست كردووه.