بەپێی ئەو دیمەنانەی رۆژی پێنجشەممە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوونەتەوە، لە گەڕەکەکانی “تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، هەولێری نوێ و شەقامی 100 مەتری شاری هەوڵێر، بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ لافاو لەو ناوچانە درووست بووە و بەو هۆیەوە زەرەرێکی زۆر بەر دانیشتووانی ئەو شارە کەوتووە.
هەر لەو پەیوەندیەدا گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە گەڕەکەکانی سێتاقان، گڵکەند، هەولێری نوێ، سێبەردان و ناحیەی بەحرکە ئاو چووەتە نێو ماڵی هاووڵاتیان و بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە کەوتووە. شایانی باسە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری هەوڵێر بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا کە تەرمی کەسێکیان کە مندڵێکی ساوایە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.