گواستنەوى ئاوى سیروان و زیادبوونى چاوەڕواننەکراوى ڤایرۆسە ئاوییەکانى نێو “هانەى بڵ” کە بە هۆى تێکەڵبوونى زێراوەکانى شارى پاوە و گوندەکانى دەوروبەریەوەیە ڕوویداوه، مەترسى گەورەى لەسەر ژیانی خەڵک دروست کردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا پڕۆفیسۆر “میقداد پیرساحب” ڕایگەیاندووه کە کێشەى کەمئاوى زیانێکى چارەسەرنەکراوە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ئەوا میراتى سەدان ساڵەى باخەکان و ژیان لە هەورامان تووشى مەترسى جددى دەبێتەوە و گۆڕ‌انى ئاو و هەوایی هۆکار دەبێت بۆ تێکچوون و لەنێوچوونى میراتى فەرهەنگى هورامان کە لە یونسکۆش تۆمار کراوە و وردە وردە خەڵک ناچار دەبن هەوارەکانیان جێ بهێڵن و ڕوو بکەنە شارەکان. جێگای ئاماژه‌یه پسپۆڕانى بوارى تەندروستى پاوە چەندین ساڵە هۆشداری له‌سه‌ر پیسبوونی تاقە سەرچاوەى ئاوى خواردنەوەى شارى “پاوە” و “نەوسوود” و “نۆدشە” و چەندین گوندى دیکە ئه‌ده‌ن به‌ڵام به‌هۆی بێبایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌ته، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له سه‌ر ته‌ندرووستی خه‌ڵكی و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه درووست بووه !