ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، “جاسم مووسەوی” ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، به‌هۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی پاره‌ی فرۆشی نه‌وت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، پێویستە بوودجەی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ئەندامه‌ی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له پاڕله‌مانی عێراق، هەرێمی كوردستان پابەندی ڕادەستكردنی نەوتەكەی نەبووە، بۆیە دەبێت بەشە بودجەكەی ببڕدرێت و لەوبارەیەوە دەبێت كۆبوونەوەی پێویست بكرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێی بڕیای دادگای فێدڕاڵی عێراق، هەرێمی كوردستان ده‌بێ كه پاره‌ی فرۆشتنی نەوت و غاز ڕادەستی بەغدا بكات، چونكە كەیسی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی زانیوە، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردووەتەوە پابەندی ئەو بڕیارە ببێت و نەوت و غاز ڕادەستی بەغدا ناكات.