به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كه‌نجانی پیرانشار له درێژه‌ی شۆڕشی ژینادا دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی پیرانشار په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی نووسینی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی بوون. شۆڕشگێڕان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی بكوژ”، “نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “به‌لووچستان به ته‌نیا نییه” و “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه”یان له‌سه‌ر دیواره‌كاندا نووسیوه و داوا له گه‌نجانی كوردستان ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن.