به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه له درێژه‌ی شۆڕشی ژینا، دیواری ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌وی ڕاپۆرته، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه دیواری هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دورشمه‌كانی “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه”، “نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ شا و شێخی كۆنه‌په‌ره‌ست” و “نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” نه‌خشاندووه. شۆڕشگێڕانی سنه داوایان له گه‌نجانی كوردستان كرد درێژه به ڕێبازی گیانبه‌ختكردووان بده‌ن.