ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، گه‌نجانی ئازادیخواز له شاره‌كانی توربه‌ت حه‌یده‌ریه، تاران، خوێندكارانی زانكۆ و شاری به‌مپوور له درێژه‌ی شۆڕشی ژینادا دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز وێڕای بڵاوكردنی تراكت له نێو زانكۆكاندا، ده‌ستیان كردووه به نووسینی دروشم له‌سه‌ر پاره‌ی كاغه‌زی و دیواره‌كان و داویان له خه‌ڵك كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه لاوانی ئاوادیخواز دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “سه‌ركوت كاریگه‌ر نییه، شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه” نه‌خشاندووه. له به‌مپووری به‌لووچستانیش شارومه‌ندانی به‌لووچ له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێران دروشمیان نووسی و داوایان له خه‌ڵكی به‌لووچ كرد به‌شداری له چالاكییه ته‌بلیغییه‌كان و پڕۆپاگا‌ندای ڕژیم له‌و ئوستانه نه‌كه‌ن.