به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گه‌نجانی شۆڕشگیڕی ورمێ ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دیواری هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ورمێ به نووسینی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “ژن،ژیان،ئازادی” و “ده‌توانن شۆڕشگێڕێك ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ن، به‌ڵام شۆڕش ده‌ستبه‌سه‌ر ناكرێت ” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.