شه‌وی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ له شارستانی خاش، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ له ڕۆژی هه‌ێنی خوێناوی ساڵی ڕابردوو، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شارستانی خاش دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه سه‌ركوت كرا و به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لاوانی ئازادیخوازی به‌لووچ به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ئه‌و جه‌نایه‌ته، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.