به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سنه دیواره‌كانی زانكۆی “علم و سه‌نعه‌ت”ی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژبه كۆماری ئیسلامی نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خه‌بات دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دار و دیواری زانكۆی “علم و سه‌نعه‌ت”یان به‌دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی،ئیداره‌ی شۆرایی”، “سه‌ڵته‌نه‌ت،ولایه‌ت، یه‌ك سه‌د ساڵ جه‌نایه‌ت”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان” و “نه سه‌ڵته‌نه‌ت نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” نه‌خشاندووه. شایانی باسه كه لاوانی شۆڕشگێڕی قوروه‌ش شه‌وی شه‌ممه دیواره‌كانی شاریان به دروشمه‌كانی دژبه كۆماری ئیسلامی نه‌خشانده بوو.