کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دروشم نووسینی كچانی شۆڕشگێڕی ورمێ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

دروشم نووسینی كچانی شۆڕشگێڕی ورمێ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی شاری ورمێ دیواری ئه‌و شاره‌یان به‌ دروشمه‌كانی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، پاش له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌. شه‌وی چوارشه‌ممه‌ كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ورمێ دیواری شاره‌كه‌یان به‌ دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری پت و سێداره‌”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، ” مه‌رگ و نه‌مان بۆ سپایی” و “ژن،ژیان،ئازادی” نه‌خشاندووه‌.