ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب گرافیتی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور” و “عه‌باس دریس”یان له‌سه‌ر دیواره‌كان كێشاوه. هه‌روه‌ها دروشمی “نا بۆ ئێعدام”یان له‌سه‌ر دیواره‌كاندا نووسیه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.