کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داگیرکردنی بەشێک لە شاری عەفرین لە لایەن میلیشیاکانی تەحریری شام

داگیرکردنی بەشێک لە شاری عەفرین لە لایەن میلیشیاکانی تەحریری شام

رۆژی یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانەوە بە میدیاکانی راگەیاند، شەڕ لە نێوان میلیشیاکانی تورکیە بە ناویجبهەی شامییەو تەحریری شام ڕوویداوە و لە ئاکامی ئەو شەڕەدا  میلیشیاکانی تورکیە پاشەکشە دەکەن و دەستەی تەحریری شام شوێنەکانیان کۆنترۆڵ دەکات.

 لەم پێوەندەدا سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند: “سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە شەڕ لەنێوان چەکدارانیتەحریری شام و جەبهە شامیەلە گوندی بابدا روویداوە و هەردوو لایەنەکە و کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە و پاشان لە ئاکامی ئەو شەڕەدا چەکدارانی تەحریری شام ڕۆژئاوای شاری عەفرینیان داگیر کردووە و چوار كه‌سی مەدەنی خەڵکی شاری عەفرینیش بەدەستی ئەو چەکدارانە کوژراون