کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داگیركردنی ماڵ و موڵكی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته‌ داگیركردنی ماڵ و مۆڵكی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیه‌كانی سه‌ر به‌ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌ كرماشانه‌وه‌، دادگای ڕژیم فه‌رمانی داوه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆڵكی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له‌ ناوچه‌ی داڵاهۆی كرماشان و ئه‌و كرده‌وه‌ی پێشتریش له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه‌ و ئێستا مه‌به‌ستی ڕژیم گۆشار هێنان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی سێ مانگی ڕابردوودا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له‌ هه‌وڵێكی دیكه‌دا سه‌ردانی ماڵی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به‌ به‌سیجی و شه‌هید بناسێنێت و یارمه‌تی ماڵیان پێ بدات به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شۆڕشیگێڕه‌وه‌ شكستی هێنا و زۆرتر ڕیسوا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-

ته‌علیقی سێ خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی كرماشان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه‌

-

سووتانی ٤ كه‌س له‌ كه‌مپی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی خۆی

-

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ نێو پێرسۆنێلی پادگانی سپای سه‌لاسی باوه‌جانی

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاڵمان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

-